هه‌فته‌ی ڕابردوو ژماره‌یه‌كی زۆر له وه‌زیره سوننه‌كانی ناو حكومه‌تی عێراق بڕیاری ده‌سـت له‌كاركێشـانه‌وه‌ی خۆیان له حكومه‌ت دا، وه زۆربه‌یان ده‌ڵـێن سه‌رۆك وه‌زیر نوری
ئه‌لمالیكی گوێ له داخوازیـیه‌كانیان ناگرێت.
هه‌روه‌ها نوری ئه‌لمالیكی ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ش له‌لایه‌ن خودی شیعه‌كانیشه‌وه بووه‌ته‌وه.
هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح ڕاپـۆرتێـكی ده‌رباره‌ی هه‌ندێ له‌و ڕه‌خنانه‌ی كه له ئه‌لمالیكی ده‌گیرێت ئاماده‌كردووه، ئه‌وه‌ش پاش وتووێژی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له دكتۆر سه‌لیم عه‌بدوڵـڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی به‌ره‌ی ته‌وافوق و دكتۆر عامر ئه‌لتمێمی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ئاشـتبوونه‌وه‌ی عێراقیـیه‌كان له كۆمكاری عه‌ره‌بی و خانم مریه‌م ئه‌لعطيـيه، ژنێـكی دانیشـتووی شـاری به‌غدایه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.