ڕۆژی دووشه‌ممه واتا 13 ی ئاب، کۆبونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شی نێوان لایه‌نی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا هه‌ردوو ڕێبه‌ران جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی به‌شدارییان تیایدا کردووه.
کۆبونه‌وه‌که هه‌روه‌ک ڕاگه‌یه‌ندرا، هه‌ردوولا باسیان له دواپێشهاته‌کانی گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق کرد و جه‌ختیان کردۆته سه‌ر خستنه‌گه‌ڕی گشت هه‌وڵ و توانایه‌ک کردۆته‌وه بۆ چالاک کردن و پێشخستنی بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی و ئابوری و خزمه‌تگوزاری و کۆمه‌ڵایه‌تی عێراق.
سه‌باره‌ت به‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ش، گه‌لێک له شاره‌زایان و ڕه‌خنه‌گران دیدوبۆچوونی خۆیان هه‌یه. له‌م باره‌یه‌وه، ڕۆژنامه‌وان سه‌لام سه‌عدی و خاوه‌نی کتێبخانه‌یه‌کی شاری هه‌ولێر خالید جه‌میل له میانه‌ی گفتوگۆیه‌کی تایبه‌ت به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بۆچوونی خۆی پێ ڕاگه‌یاندین و په‌یامنێرمان عومه‌ر فه‌رهادی ڕاپۆرتێکی بۆ ئاماده کردووین. بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌که، کلیکی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بکه.