كۆی زیانه گیانیـیه‌كانی كه به‌هۆی باوبارانی وه‌رزی له باشوری ئاسیا كه‌وتۆته‌وه گه‌یشـته زیاتر له 2 هه‌زار كه‌س، وه هێشـتا بارانی به‌خوڕ له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك
به‌رده‌وامه.
له‌وه‌تای له مانگی شه‌شه‌وه باوبارانی وه‌رزی له باشوری ئاسـیا ده‌سـتیـپـێـكردووه لافاو كاری كردۆته سه‌ر نزیكه‌ی 30 ملیۆن كه‌س له هیندستان و به‌نگلادش و نیپاڵ و پاكسـتان.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه به‌لایه‌نی كه‌م 10 كه‌س له باكوری پاكسـتان كوژران كاتێـك بارانی به‌خوڕ بووه هۆی ڕۆچوونی زه‌وی و ماڵه‌كانیانی داپـۆشی.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش له سـتانی بیهاری هیندسـتان پـیاوێـك كوژرا و به‌لایه‌نی كه‌م 4 ی دیكه‌ش برینداربوون كاتێـك به‌هۆی كه‌می یارمه‌تیـیه‌كان شه‌ڕ و ئاژاوه كه‌وته نێوان چه‌ند سه‌د كه‌سـێـك له قوربانیـانی لافاوه‌كان.
ئه‌م توندوتیژیـیه له كاتێـكدا سه‌ری هه‌ڵـدا كه حكومه‌ت ڕایگه‌یاند كه‌وا هه‌وڵه‌كانی فریاگوزاری كه‌م ده‌كاته‌وه و ئه‌و یارمه‌تیـیانه‌ی كه له ڕێـگه‌ی فڕۆكه‌وه ده‌یدا ڕایده‌گرێت.
هه‌فته‌ی ڕابردووش نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشـداری دا به‌وه‌ی مه‌ترسی بڵابوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له ناوچه‌كه‌دا ده‌كرێت.