له‌شـكری ئه‌مریكا ڕۆژی دووشه‌ممه هه‌ڵمه‌تێـكی نوێی له‌سه‌رانسه‌ی عێراقدا ئه‌نجامداوه بۆ سه‌ركوتكردنی میلیشـیاكانی شیعه و سوننه.
به‌یانـنامه‌یه‌كی له‌شـكری ده‌ڵێت هه‌ڵمه‌ته‌كه ناوی گورزی خێوی (Phantom Strike) لێـنراوه و پـێـكهاتووه له چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی له‌شـكری كه له یه‌ك كاتدا له‌سه‌رانسه‌ری عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێت له‌دژی تێرۆریسـه‌كانی ئه‌لقاعیده و ئه‌و توندڕه‌وانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پـشـتیوانیان لێده‌كرێت.
هه‌روه‌ها له‌شـكری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌وا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه له ڕۆژئاوای به‌غدا كه‌سـێـكیان ده‌سـتگیركردووه كه گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت پاره و پـولی بۆ گروپـێـكی میلیشـیا دابینكردبێت كه په‌یوه‌ندی ڕاسـته‌وخۆی به ئێرانه‌وه هه‌یه.
سه‌باره‌ت به كرده‌وه‌یه‌كی تریش كه به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له گه‌ڕه‌كی سه‌دری شـاری به‌غدا ئه‌نجام دراوه له‌شـكر ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌ند چه‌كدارێـكیان كوشـتووه و 13 كه‌سیشـیان ده‌سـتگیركردووه كه ناسـراون به‌وه‌ی قاچاخچی چه‌كن و په‌یوه‌ندیـیان به ئێرانه‌وه هه‌یه.
له پـێشـهاته‌یه‌كی تردا كاربه‌ده‌سـتان له به‌غدا ده‌ڵێن دادگای عێراقی ده‌سـت به دانیشـتنه‌كانی دادگایـیكردنی سێـهه‌م ده‌كات بۆ ئه‌و تاوانانه‌ی كه له‌سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام حسێن له عێراقدا ئه‌نجامدراون.
پـورزای سه‌دام، عه‌لی حه‌سه‌ن ئه‌لمه‌جید (عه‌لی كیمیاوی) و 14 تاوانباری دیكه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و تاوانانه ده‌كرێنه‌وه كه له سه‌ركوتكردنه دڕندانه‌كه‌ی ڕاپه‌ڕینی شیعه‌كانی دوای شه‌ڕی كه‌نداوی 1991 دا لێی به‌رپـرسـیاربوون.