ڕاوێژكاری دێرینی سـیاسی سه‌رۆك بوش كارڵ ڕۆڤ بڕیاری داوه له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ده‌ست له‌كار بكێشـێـته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆك بوش له كۆشـكی سـپـی سوپاسی ڕۆڤ و خێزانه‌كه‌ی كرد بۆ ئه‌و ڕه‌نج و ماندوبوونه‌ی داویانه.
كارڵ ڕۆڤ گوتی ئه‌و خۆشـحاڵه به‌و خزمه‌ته‌ی كردوویه‌تی و به درێژایی ژیانی شـانازی پـێوه ده‌كات.
له چاوپـێـكه‌وتنێـكدا كه ڕۆژی دووشه‌ممه له ڕۆژنامه‌ی The Wall Street Journal دا بڵاوكرایه‌وه به‌ڕێز كارڵ گوتی ئه‌و له‌به‌ر خێزانه‌كه‌ی ده‌سـت له‌كار ده‌كێشـێته‌وه.
ڕۆڤ به پلاندانه‌ری هه‌ڵـبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیـیه‌كانی سه‌رۆك بوش له سـاڵانی 2000 و 2004 دا داده‌نرێت، وه یه‌كێـك بوو له ڕاوێژكاره به‌تواناكانی سه‌رۆك كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له ده سـاڵ كاری له‌گه‌ڵدا كردووه.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له واشـنتۆن پاوڵا ۆڵفسۆن ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده‌كردووه و هه‌ردوو هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح و شـایان ڕه‌شید وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه.