Accessibility links

جێگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق باس له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی شـانده‌ی عێراقی له‌ سوریا و ئوردن ده‌كات


له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا شـانده‌یه‌كی عێراقی سه‌ردانی سوریایان كرد و له‌وێش به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌وروپا و وڵاتانی دراوسـێی عێراق و ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بیش كۆبوونه‌وه‌یان كردووه‌ له‌ سه‌ر ڕه‌وشی ئاسایشی عێراق و دواتریش ئه‌م شـانده‌ عێراقیـیه‌ چوونه‌ته‌ شـانشـینی ئوردن.

بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م دوو سه‌ردانه‌ هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ حسـێن عه‌لی كه‌مال جێـگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق سـازكردووه‌ كه‌ یه‌كێـك بووه‌ له‌ ئه‌ندامانی شـانده‌كه‌ی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG