سه‌رۆكی پاكسـتانی په‌روێز موشه‌ڕه‌ف ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به 600 سه‌رۆك عه‌شره‌ت و
سـیاسه‌تمه‌داری ئه‌فغانی و پاكسـتانی گوت كه هه‌ردوو وڵات پـێویسـته كار پـێـكه‌وه بكه‌ن بۆ كۆتایی هێنان به توندڕه‌وی و توندوتیژی به درێژایی سـنوور له نێوانیاندا.
له گوتارێـكدا له دانیشـتنی كۆتایی كۆنگره چوار ڕۆژیـیه‌كه‌ی عه‌شـره‌ته‌كان " جرگای ئاشـتی" له كابوڵ، ژه‌نه‌ڕاڵ موشه‌ڕه‌ف گوتی له‌گه‌ڵ ئه‌فغانسـتاندا هه‌روه‌ها پاكسـتانیش به‌رزبوونه‌وه‌ی هێرشی شه‌ڕانگێزی و توندوتیژی له كۆمه‌ڵـگاكه‌یدا به‌خۆیه‌وه بـینیوه. به‌ڕێز موشه‌ڕه‌ف له قسه‌كانیدا گوتیشی " ئێمه ده‌بێت كۆمه‌ڵـگاكه‌مان له‌م مه‌ترسـیـیانه ڕزگار بكه‌ین و پـێـكه‌وه كار بكه‌ین تاوه‌كو شـكست به هێزه توندڕه‌و و تێرۆریسـته‌كان ده‌هێنین."
شـایانی باسه له‌م كۆنگره‌یه‌دا كه به جرگای مه‌زن ناسراوه سه‌نگی خرابوویه سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه ئه‌فغانسـتان و پاكسـتان له‌سه‌ری ناكۆكن، وه ئامانج لێی باشـكردنی باری ئاسایش و په‌یوه‌ندیـیه دوو قۆڵـیـیه‌كانی نێوانیان بووه.
سه‌رۆك موشه‌ڕه‌ف پـێش پـێشـكه‌شكردنی گوتاره‌كه‌ی له كۆنگره‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌فغانیـیه‌كه‌ی حامید كارزای كۆبووه‌وه.
زۆر له ئه‌فغانیـیه‌كان ئومێد ده‌خوازن ئه‌م كۆنگره‌یه یارمه‌تی بدات له كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی له هه‌ردوو وڵات‌دا.
بڕیاره له ئاینده كۆنگره‌ی دووهه‌م له پاكسـتان بـبه‌سـترێت.