ڕۆژی شه‌ممه هاوڵاتیـیانی سـیرالیۆن بۆ ده‌نگدان له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یاندا له‌ژێر لێزمه‌ی باران و له ڕیزی دوور و درێژدا وه‌سـتابوون.
ده‌نگده‌ران به ئه‌وپه‌ڕی جۆش و خـرۆشه‌وه چه‌ند كاتژمێـرێـك پـێش ده‌سـتپـێـكردنی پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه له ڕیزدا وه‌سـتابوون.
حه‌وت كه‌س خۆیان بۆ پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تی كاندید كردووه. ئه‌گه‌ر یه‌ك له كاندیده‌كان نه‌یتوانی له‌سه‌دا 55 ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وا خولێـكی دیكه‌ی ده‌نگدان له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا سـاز ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ده‌نگده‌ران له كۆی 572 كاندید بۆ ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان 112 یان هه‌ڵـده‌بژێرن.
به‌پـێی هه‌واڵه‌كان كه له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته هاتووه ئاماژه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ئاشـتیـیانه‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن، چاودێرانی هه‌ڵـبژاردنه‌كانیش ده‌ڵـێن سـاخته‌كاری كـێشـه‌یه‌ك نه‌بووه.
شـایانی باسه سـیرالیۆن (Sierra Leone) كه‌وتۆته ڕۆژئاوای كیشـوه‌ری ئه‌فریقا و ژماره‌ی دانیشـتوانه‌كه‌ی له 6 ملیۆن كه‌س زیاتره و پایته‌خته‌كه‌ی فریتاونه (Freetown) و به وڵاتێـكی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌ڵماس به‌ناوبانگه، وه هه‌روه‌ها ئاڵتونیش به‌رهه‌م ده‌هێنێت.