ڕۆژی شه‌ممه موشه‌كێـك گیرایه كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانسـتان له‌و ده‌مه‌ی زیاتر له 600 كه‌سـایه‌تی پاكسـتانی و ئه‌فغانی له ڕۆژی سێهه‌می ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌دا بوون كه
ئامانج لێی باشـكردنی باری ئاسایش و هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیـیه دوو قۆڵـیـیه‌كانی نێوانیانه.
كاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانی ده‌ڵێن موشه‌كه‌كه به‌ر ناوچه‌یه‌كی چۆڵه‌وانی كه‌وتووه و چه‌ند كیلۆمه‌ترێـك له شوێنی كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه دووربووه.
هیچ ئامارێـك سه‌باره‌ت به زیانه‌كان ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
شـایانی باسه ئه‌م كۆنگره ئاشتیـیه‌ی كه چوار ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و به جرگای مه‌زن ناسراوه تیایدا سه‌نگی خراوه‌ته سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه هه‌ردوو وڵاتی ئه‌فغانسـتان و پاكسـتان له‌سه‌ری ناكۆكن.
زۆر له ئه‌فغانیـیه‌كان ئومێد ده‌خوازن ئه‌م كۆنگره‌یه یارمه‌تی بدات له كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی له هه‌ردوو وڵات‌دا.
پـێشـبینی ده‌كرێت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌رۆكی پاكسـتانی په‌روێز موشه‌ڕه‌ف ئاماده‌ی دانیشـتنی كۆتایی كۆنگره‌كه‌بێت، بڕیاره له ئاینده‌شـدا كۆنگره‌ی دووهه‌م له پاكسـتان بـبه‌سـترێت.