كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن بۆمبێـكی لاڕێ پارێزگار و سه‌رۆكی پـۆلیسی پارێزگای دیوانیـیه‌ی باشوری عێراقی كوشـتووه.
ڕۆژی شه‌ممه بۆمبه‌كه به كاروانێـكی ئۆتۆمبیل‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه كه پارێزگار خه‌لیل جه‌لیل حه‌مزه و سه‌رۆكی پـۆلیس خالید حه‌سه‌نی تیادا بووه، وه هه‌ردووكیان و دوو كارمه‌ندی دیكه‌ی حكومی به‌لایه‌نی له ڕووداوه‌كه‌دا كوژراون.
پـۆلیس ده‌ڵێت هێرشه‌كه له ده‌مێـكدا بووه كه ئه‌و كاربهدهسـتانه له پـرسه‌ی شێخێـكی عهشـرهتێـك ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو شـاری دیوانیـیه.
شـایانی باسه خه‌لیل جه‌لیل حه‌مزه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی باڵای عێراقه كه عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌كیم ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كات.