Accessibility links

سه‌رۆكی پـێشـووی ئێران ده‌ڵێت وتووێژی ڕاسـته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا بێ سووده‌


ئه‌كبه‌ر هاشیـمی ڕه‌فسه‌نجانی سه‌رۆكی پـێشـووی ئێران ده‌ڵێت وتووێـژێـكی ڕاسـته‌وخۆی نائاسایی له‌گه‌ڵ واشـنتۆندا سه‌باره‌ت به‌ باری ئاسایشی عێراق ئه‌وه‌نده‌ كاریگه‌ر نیـیه‌.

ڕه‌فسـه‌نجانی له‌ زانكۆی تاران به‌ نوێژكه‌رانی ڕۆژی هه‌ینی گوتووه‌ دیبلۆماتانی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هیچ ئاماژه‌یه‌كی پـۆزێـتیڤـانه‌یان نه‌ناردووه‌ به‌وه‌ی ئێرانی به‌ بنكۆڵـكردنی ئارامی عێراق گوناهباركردووه‌.

سه‌رۆكی پـێشـووی ئێران ده‌ڵێت ئه‌و وتووێـژانه‌ ته‌نها له‌ یه‌ك باردا ئه‌نجامی پـۆزێتیڤـانه‌ی ده‌بێت ئه‌گه‌ر واشـنتۆن بیر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كانی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكاته‌وه‌.

دیبلۆماتانی ئه‌مریكی و ئێرانی له‌وه‌تای مانگی پـێـنجه‌وه‌ چه‌ند جارێـك له‌ به‌غدا كۆبوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌ وتووێژه‌كانیاندا ناكۆكیـیه‌كی به‌رچاو دیاربووه‌ له‌سه‌ر ڕۆڵی ئێران له‌ عێراقدا.

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ سه‌رۆك بوش گوتویه‌تی ئێران هێزێـكی تێـكده‌ره‌ له‌ عێراقدا، وه‌ گوتوشێتی له‌و بڕوایه‌شدایه‌ نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق هاوڕایه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕوانیـنه‌یدا.

مالیكی كه‌ بۆ خۆی شـیعه‌یه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی ئێرانی كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی ئێراندا. میدیا ئێرانیش له‌ زاری سه‌رۆك وه‌زیری عێراقه‌وه‌ گوتویه‌تی تاران كۆمه‌كی په‌ره‌پـێدانی باری ئاسایشی عێراق ده‌كات.

XS
SM
MD
LG