ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به تێـكڕای ده‌نگ بڕیارێـكیان په‌سه‌ندكرد كه تیایدا ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق فراوانتر ده‌كات به‌مه‌به‌ستی
یارمه‌تیدان له ئاشـتبوونه‌وه‌ی سـیاسی له‌و وڵاته‌دا.
ڕۆژی هه‌ینی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له ده‌نگدانێـكدا بڕیاری 1770 ی په‌سه‌ندكرد كه ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به سه‌ر عێراقدا نوێ ده‌كاته‌وه و به‌رپـرسـیارێـتیشی له یارمه‌تیدانی عێراقیـیه‌كان زیاتر ده‌كات.
سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بان كی مون پاش ده‌نگدانه‌كه گوتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زۆر به په‌رۆشی عێراقه و هیواشی خواست زیادكردنی ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌و وڵاته‌دا یارمه‌تی له ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی تیایدا بدات.
شـایانی باسه له‌سه‌ر داخوازی حكومه‌تی عێراق ئه‌و بڕیاره ڕێـگه به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌دات یارمه‌تی له سـازدانی گفتوگۆی سـیاسی له نێوان گروپه ئاینی و نه‌ژادیـیه‌كانی ئه‌و وڵاته بدات . هه‌روه‌ها ڕێـگه به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌دات كه له بابه‌ته‌كانی ئاسایشی سـنوور و وزه و په‌نابه‌راندا كارئاسانی بۆ سـازدانی گفتوگۆ له هه‌رێمه‌كه‌دا بكات.
بڕیاره‌كه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ده‌خوازێت یارمه‌تی و ئامۆژگاری عێراقیـیه‌كان بكه‌ن له مه‌سه‌له‌ی پـیاداچوونه‌وه‌ی ده‌ستوردا و هه‌روه‌ها له جێبه‌جێـكردنی بڕگه‌كانیشی.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا فشـار بۆ زیادكردنی ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ده‌كات، وه ئه‌م بڕیاره له‌لایه‌ن وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیاوه پـێشـنیاركراوه، كه خاوه‌نی زۆرترین ژماره‌ی سه‌ربازن له‌و وڵاته.