خواردنی گۆشتی سوور واتا گۆشتی مانگا و مه‌ڕ و بزن و هتد...، تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن زیاد ده‌كه‌ن. ئه‌مه ئاكامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه ته‌نها ژنان ده‌گرێته‌وه.
لێكۆڵه‌ره‌وه چۆی له‌نه‌خۆشخانه‌ی ژنان له بۆستن ده‌ڵێت ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌وانه‌یه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ڕێنومایی نوێ به‌خه‌ڵك بدرێت.
له ووڵاته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، ساڵانه 52،000 كه‌س تووشی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن ده‌بن. به‌گوێره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی شێرپه‌نجه‌ی ئه‌مریكی " American Cancer Society " ، شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن دووهه‌م گه‌وره‌ترین نه‌خۆشی كوشنده‌یه له ئه‌مریكادا. شێرپه‌نجه‌ی سیش به پله‌ی یه‌كه‌م دێت.
له‌م توێژینه‌وه نوێیه‌دا، چۆیی و هاوڕێكانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆری كارمه‌ندانی ته‌ندروستی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 39،000 ژن كردووه كه هه‌ر هه‌موویان له سه‌ر‌ه‌تادا شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆنیان نه‌بووه. هه‌ریه‌ك له‌و ژنانه له‌ماوه‌ی ساڵه‌كانی 1984 بۆ 2000 به‌شداری ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان كرد. له‌و ماوه‌یه‌دا، شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن له 2،400 ژن‌دا په‌یدابوو.
له‌گۆڤاری ناوه‌ندی شێرپه‌نجه‌ی نیشتیمانیش، ئه‌و ژنانه‌ی كه زۆرتر گۆشتی سووریا‌ن خواردووه، به ڕێژه‌ی 1.45 زیاتر تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن بوون.