سه‌دان ســیاسه‌تمه‌داری پاكسـتانی و ئه‌فغانی و ڕێبه‌رانی عه‌شـره‌ته‌كان وان له دووهه‌مین ڕۆژی وتووێـژه‌كانیان له كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانسـتان بۆ په‌ره‌پـێدانی باری
ئاسایشی سـنووره‌كان و بۆ تۆكمه‌كردنی په‌یوه‌ندیـیه دوو لایه‌نه‌كانیش.
شـانده‌كان گوتویانه دانیشـتـنه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی له‌م كۆنفرانسه ئاشـتیـیانه چوار ڕۆژیـیه‌دا كه به جرگا ناسراوه بۆ تاوتوێـكردنی هه‌ندێ مه‌سه‌له‌ی تایبه‌ته كه جیاوازی له‌سه‌ره له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
ئیسـلام ئاباد و كابوڵ یه‌ك ئه‌وی تریان گوناهبار ده‌كات به‌وه‌ی بووه‌ته مایه‌ی زیادبوونی توندوتیژیـیه‌كانی میلیشـیا ئیسـلامیـیه‌كان له ناوچه سـنووریـیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.
به‌ڵام عه‌لی محه‌مه‌د جان ئوركزای فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌ی باكوری ڕۆژئاوای پاكسـتان ده‌ڵـێت پـێشـكه‌وتنێـكی كه‌م دێته كایه ئه‌گه‌ربێت و تاڵیبانه له یاسا ده‌رچووه‌كان به‌شـداری نه‌كه‌ن له‌م كۆنفرانسه‌دا.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه حامید كارزای سه‌رۆكی ئه‌فغانسـتان گوتوویه‌تی ده‌شـێت له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێـكدا تێرۆریزم له‌ناو بـبرێت ئه‌گه‌ربێت و ئه‌فغانسـتان و پاكسـتان پـێـكه‌وه كاری بۆ بكه‌ن.
شه‌وكه‌ت عه‌زیز سه‌رۆك وه‌زیری پاكسـتان ده‌ڵێت هێشـتاش گروپه ئه‌فغانیـیه‌كان له نێوان خۆیاندا ڕێـك نه‌كه‌وتوون له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌فغانسـتان ناتوانێت لۆمه‌ی وڵاتانی تر بكات.