پـۆلیسی عێراق ڕایگه‌یاند له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له بازاڕێـكی شـاری كه‌ركوكی باكوری عێراق به‌لایه‌نی كه‌م 8 كه‌س كوژران و پـتر له 12 كه‌سی تریش
برینداربوون.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌و هێرشه ڕۆژی هه‌ینی ڕوویدا له گه‌ڕه‌كێـكی كوردنشینی شـاری كه‌ركوكی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت كه له‌وێ له‌م ڕۆژانه‌ی دوایـیدا گرژی نێوان كه‌مایه‌تیـیه نه‌ته‌وه‌یه‌كانی په‌ره‌یسه‌ندووه.
له هه‌واڵـێـكی تردا له باشوری به‌غدا سوپای ئه‌مریكا برینداربوونی 2 سه‌ربازی ئه‌مریكی ڕاگه‌یاند ده‌رئه‌نجامی نیشـتنه‌وه‌ی له‌ناكاوی هه‌لیكۆپـته‌ره‌كه‌یان له شـارۆچـكه‌ی یوسـفیـیه‌ی سوننه‌نشـین.
له‌و باره‌یه‌وه له‌شـكر ده‌ڵێت هه‌لیـكۆپـته‌ره‌كه پشـتیوانی بۆ ئه‌ركێـكی له‌شـكری دابن ده‌كرد كاتێـك نیشتـبۆوه، وه‌ئێسـتا ڕووداوه‌كه له‌ژێر لێـكۆڵینه‌وه‌دایه.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌یانـنامه‌یه‌كی سـوپای ئه‌مریكا هاتووه كه له‌ئاكامی هه‌ڵمه‌ته له‌شـكریـیه‌كانی هێزی هاوپه‌یمانان له به‌غدا و ناوچه‌كانی سه‌رووی 5 تێرۆریست كوژران و 32 گومان لێـكراوی تریش ده‌ستگیركران.