په‌رله‌مانی توركیا به‌ربـژاری پارتی ده‌سه‌ڵاتدار كه سـیاسه‌تمه‌دارێـكی سـێـكیولاره بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان په‌سه‌ندكرد.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه په‌رله‌مانتارانی توركیا به ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌نگ ئه‌ندامی پارتی داد و گه‌شه‌پـێدان (كۆكسال تۆپتان) یان هه‌ڵـبژارد، وه له كۆی 550 ئه‌ندام 450 ی ده‌نگیان بۆ دا، به‌وه‌ش پـشـتیوانیـیه‌كی به‌هێزی له ئه‌ندامانی پارته به‌رهه‌ڵـسـتكاره‌كان به‌ده‌ستهێنا و به ئاسانی تاكه ڕكابه‌ره‌كه‌ی به‌زاند كه ئه‌ندام په‌رله‌مانێـكی ڕاستڕه‌وی توندڕه‌و بوو.
كۆكسال تۆپتان هیچ ڕابردوویه‌كی ئیسـلامی نیـیه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه و له ده‌سـتپـێشـخه‌ریـیه‌كدا بۆ گروپه سـێـكیولاره‌كانی كه له دژی تێـكه‌ڵاوكردنی ئاینن به ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت، پارتی داد و گه‌شه‌پـێـدان -- ئه‌وه‌ی ڕه‌گی ئیسلامی هه‌یه -- كۆكسال تۆپتانی بۆ پـۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌سـتنیشـان كرد.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه و دوای چه‌ندین مانگ له گرژی سـیاسی نێوان پارتی ده‌سه‌ڵاتدار و سـێـكیولاره‌كانی توركیا، كۆكسال تۆپتان له گوتاره‌كه‌یدا بۆ په‌رله‌مان داوای ئاشـتبوونه‌وه‌ی له توركه‌كان كرد.
ئێسـتا پارتی ده‌سه‌ڵاتدار به‌ره‌و ڕووی ئه‌ركێـكی قورس‌تر ده‌بێته‌وه كه ئه‌ویش كاندیدكردنی كه‌سـێـك بۆ پـۆستی سه‌رۆكایه‌تی وڵات له هه‌فته‌كانی ئاینده‌دا.
شـایانی باسه كۆكسال تۆپتان پـێش ئه‌وه‌ی بـبێته ئه‌ندامی پارتی داد و گه‌شه‌پـێدان له حكومه‌ته سـێـكیولاره‌كانی پـێشوو وه‌ك وه‌زیری په‌روه‌رده و ڕۆشـنبیری كاری كردووه.