Accessibility links

كۆنگره‌ی ئاشـتی له‌ ئه‌فغانسـتان ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات


كۆنگره‌ی ئاشـتی كه‌ بڕیاره‌ چوار ڕۆژ بخایه‌نێت له‌ كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانسـتان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد، وه‌ به‌ سه‌دان سـیاسه‌تمه‌دار و سه‌رۆك خێـڵ و هۆزی ئه‌فغانی و پاكسـتانی تیایدا خڕبوونه‌ته‌وه‌‌.

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ و له‌میانه‌ی گوتاری كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌فغانی حامید كارزای داوای هاوكاری زیاتری له‌ نێوان هه‌ردوو وڵاتدا كرد له‌ شه‌ڕی دژه‌ تێرۆردا.

كۆنگره‌ی ئاشـتی، وه‌ یان جرگا، سه‌نگی ده‌خاته‌ سه‌ر چۆنێتی سه‌ركوتكردنی چه‌كدارانی سه‌ر به‌ تاڵیبان له‌ هه‌ردوو به‌شی سنووری پاكسـتان و ئه‌فغانسـتاندا.

شـایانی باسه‌ په‌یوه‌ندی باشی نێوان هه‌ردوو وڵاتی پاكسـتان و ئه‌فغانسـتان مێژوویه‌كی كورتی هه‌یه‌، وه‌ هه‌ریه‌كه‌یان لۆمه‌ی ئه‌وی تر ده‌كات له‌و شه‌پـۆلی توندوتیـژیـیه‌ی كه‌ ئێسـتا له‌ ناوچه‌كه‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه‌.

سه‌رۆكی پاكسـتانی په‌روێز موشه‌ره‌ف كه‌ زۆر چاوه‌ڕوان ده‌كرا له‌ كۆنگره‌كه‌دا ده‌ربكه‌وێت له‌ ناكاو ڕایگه‌یاند كه‌وا به‌شـداری ناكات. به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكسـتان شه‌وكه‌ت عه‌زیز شوێنی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌گرێته‌وه‌.

شـایانی ئاماژه‌یه‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ پـشـتیوانی له‌م كۆنگره‌یه‌ ده‌كات.

ده‌مڕاسـتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا شـان مه‌كـكۆرمه‌ك گوتی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ بڕیاره‌كه‌ی به‌ڕێز موشه‌ره‌ف تێده‌گات، به‌ڵام ورده‌كاری زیاتری له‌سه‌ر نه‌دا.

XS
SM
MD
LG