Accessibility links

عێراق و توركیا له‌سه‌ر چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن به‌رامبه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ ڕێـكـده‌كه‌ون


هه‌ردوو ڕێبه‌ری عێراق و توركیا ڕازی‌بوون له‌سه‌ر هاوكاریكردنی یه‌كتری بۆ ده‌ركردنی سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان ناسـراو به‌ په‌كه‌كه‌ له‌ عێراق.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ میانه‌ی گفتوگۆكانیاندا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی مشـتومڕیان له‌سه‌ر شـێوازی ڕه‌فتاركردن به‌رامبه‌ر به‌ سه‌رهه‌ڵـداوانی په‌كه‌كه‌دا. هه‌ردوو ڕێبه‌ر وتووێژه‌كانیان به‌ ئه‌رێنی ناوزه‌ند كرد.

له‌لای خۆیه‌وه‌ توركیا ده‌ڵێت په‌كه‌كه‌ بنكه‌كانی خۆی له‌ باكوری عێراق بۆ هێرشـبردنه‌ سه‌ر ناو توركیا به‌كارده‌هێنێت.

شـایانی باسه‌ توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی كرده‌وه‌ی له‌شـكری سـنووربه‌زێنی عێراقی كردبوو بۆ تێـكشـكاندنی بنكه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردسـتان. به‌ڵام وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق ده‌ڵێن ئه‌و جۆره‌ كرده‌وه‌ له‌شـكریـیانه‌ سه‌قامگیری باكوری كوردنشینی عێراق تێـكده‌دات كه‌ تا ڕاده‌یه‌ك هێمنه‌.

له‌لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتانی عێراق مه‌سـعود بارزانی داواكاریـیه‌كانی توركیای له‌مه‌ڕ سه‌ركوتكردنی سه‌رهه‌ڵـداوانی په‌كه‌كه‌وه‌ ڕه‌تكردۆته‌وه‌.

بڕیاره‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ به‌ڕێز ئه‌لمالیكی به‌ره‌و ئێران به‌ڕێبكه‌وێت.

XS
SM
MD
LG