سه‌رۆك بوش و سه‌رۆكی ئه‌فغانی حامید كارزای ده‌ڵێن نابێت له پـێناو ئازادكردنی ئه‌و
21 هاوڵاتیـیه‌ی كۆریای باشور كه له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه له ئه‌فغانسـتان به بارمته گیراون هیچ زیندانیـیه‌ك ئازاد بكرێت.
له میانه‌ی ڕۆژی دووهه‌می وتووێژه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی واشـنتۆن، هه‌ردوو ڕێبه‌ر كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕكردنی گیراوه‌كان ته‌نها وره‌ی یاخیـبووه‌كانی تاڵیبان به‌رز ده‌كاته‌وه.
سه‌رۆك بوش داوای ده‌سـتبه‌جێی ئازادكردنی بارمته‌كانی كرد، كه كارمه‌ندی خۆبه‌خشی فریاگوزارین و سه‌ر به كڵێسـایه‌كی كۆریای باشورن.
شـایانی باسه ڕفێنده‌ره‌كانی تاڵیبان بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان داوای به‌ردانی یاخیبووه گیراوه‌كان ده‌كه‌ن. دووانیشـیان له كۆریـیه بارمته‌كان ئیعدام كردووه.
پـێشـتر، ده‌مڕاسـتێـكی تاڵیبان به ئاژانسـه‌كانی هه‌واڵی ڕاگه‌یاندووه كه‌وا ژیانی بارمته‌كانی له ده‌ستی هه‌ردوو به‌ڕێزان بوش و كارزای‌دایه.
زۆربه‌ی ئه‌و 21 بارمته‌یه‌ی كه ماونه‌ته‌وه ژنن، وه به‌پـێی ڕاپـۆرته‌كان زۆربه‌شـیان
نه‌خۆش كه‌وتوون پاش ئه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ هه‌فته‌یه ده‌سـتگیری كردوون.
كاربه‌ده‌سـتانی كۆریای باشور ده‌ڵـێن ڕۆژی شه‌ممه تاڵیبان ڕێـگه‌یان به یه‌ك له بارمته‌كان داوه به ته‌له‌فۆن قسه بكات بۆ دیبلۆماسـیـیه‌كان له باڵـیۆزخانه‌ی كۆریای باشور له كابوڵ.
هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه و له په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا و چه‌ند ئاژانسـێـكی دیكه‌ی هه‌واڵ بارمته‌كان گوتویانه دوو ژن له كۆمه‌ڵه‌كه زۆر نه‌خۆشن.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش هه‌ندێ داووده‌رمان گه‌یه‌نراوه‌ته شوێنـێـك له باشوری ئه‌فغانسـتان كه له لایه‌ن تاڵیبانه‌وه ده‌سـتنیشـان كرابوو.
هه‌وڵه‌كانیش بۆ ڕێـكخسـتنی وتووێـژی ڕاسـته‌وخۆ له نێوان تاڵیبان و كاربه‌ده‌سـتانی كۆریای باشور شـكستی هێنا له‌سه‌ر ڕێـكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر شوێنی دانوسـتاندنه‌كان.