موحه‌ممه‌د لاس، ئه‌ندازیاری سیڤیڵ و دانیشتووی شاری مینیاپۆڵس له ویلایه‌تی مینه‌سۆتا وه‌ک وه‌رگێڕ کار ده‌کات و باس له ڕووداوی ڕووخانی له ناکاوی پردی شاڕێی I - 35W ده‌کات.
به‌ڕێز لاس ده‌ڵێت پێش نیو سه‌عات پێش ڕووخانی پرده‌که به سه‌ریدا لێیخوڕیوه و خۆی ئاسایی ڕۆژانه به لایه‌نی که‌مه‌وه جارێک به سه‌ر ئه‌م پرده‌دا لێده‌خوڕێت.
موحه‌ممه‌د لاس ده‌ڵێت له کاتی تێپه‌ڕبوونیدا بینیویه‌تی 20 بۆ 30 کرێکار کارییان له‌سه‌ر کردووه. به‌ڕێزی هۆکاری ڕووخانی پرده‌که ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌و فشاره‌ی که‌وتۆته سه‌ر پرده‌که له کاتی قه‌ره‌باڵغی ئێواران‌دا. له‌و کاته‌دا که زۆربه‌ی ئۆتۆمبیله‌کان له حاڵه‌تی ڕاوه‌ستان‌دا بوون، قورسایی‌یه‌کی زۆر که‌وتۆته سه‌ر پرده‌که. ڕۆژانه‌ش ئه‌م پرده 140 بۆ 160 هه‌زار ئۆتۆمبیلی به سه‌ردا تێپه‌ڕیووه.
کۆمه‌ڵگای کوردیش له‌و شاره‌دا که 30 بۆ 40 خێزان ده‌بن، هه‌ر هه‌موویان ڕه‌وشیان باشه و له‌و ڕووداوه‌که‌دا زیانیان پێنه‌گه‌یشتووه.
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌و گفتوگۆیه‌ی که هاوکار حه‌یده‌ر که‌ریم له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامیداوه، کلیکی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بکه.