Accessibility links

ئه‌مین جمه‌یل له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی لوبناندا شـكست ده‌هێنێت

  • Edward Yeranian

سه‌رۆكی پـێشـووی لوبنان ئه‌مین جمه‌یل له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی لوبناندا بۆ جێـگرتنه‌وه‌ی شوێنی كوڕه‌كه‌ی, پـیـێر جمه‌یل, ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ مانگی یانزه‌ی سـاڵی ڕابردودا كوژرا، شـكستی هێنا.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌، ئه‌نجامه‌ فه‌رمیـیه‌كان ده‌رچوو، وه‌ تیایدا ئاماژه‌ به‌ سه‌ركه‌وتنی كه‌میل خوری ‌كرا كه‌ له‌لایه‌ن ڕێبه‌ری ئۆپـۆزسـیۆنه‌وه‌، میشێـل عۆن، پشـتیوانی لێـكراوه‌.

كه‌میل خوری توانی به‌ جیاوازیـیه‌كی كه‌م له‌ ئه‌مین جمه‌یل به‌رێته‌وه‌‌، ئه‌ویش به‌ 418 ده‌نگ زیاتر له‌ كۆی 79 هه‌زار ده‌نگده‌ر.

هه‌روه‌ها ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان شـكستهێنانێـكیش بوو بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی فوئاد سه‌نیوره‌ كه‌ ڕۆژئاوا پـشـتیوانی لێده‌كات.

په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ به‌یروت، ئێدوارد یه‌رانیان، ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاماده‌ كردووه‌ و هاوكارمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی وه‌ریگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 2 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG