پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ڕۆژی دووشه‌ممه به‌هۆی توندوتیژی له سه‌رانسه‌ری وڵات به‌لایه‌نی كه‌م 33 كه‌س كوژراون.
كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایش ده‌ڵێن هه‌ر به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بارهه‌ڵـگری پـڕ له ته‌قه‌مه‌نی له گه‌ڕه‌كێـكی قه‌ره‌باڵـغی شیعه‌نشینی شـارۆچـكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر له باكوری عێراق به‌لایه‌نی كه‌م 28 كه‌س كوژراون.
به‌هێزی ته‌قینه‌وه‌كه بووه‌ته هۆی ڕوخانی ژماره‌یه‌ك خان‌و. كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن زۆربه‌ی قوربانیـیه‌كان ژن ومنداڵن.
ته‌له‌عفه‌ر شـارۆچـكه‌یه‌كی تێـكه‌ڵه له شیعه و سـوننه سه‌ر به پارێزگای موسـڵه و نزیكه‌ی 420 كیلۆمه‌تر له باكوری به‌غدای پایته‌خت دوره.
له به‌غداش، پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت به‌یانی زووی ڕۆژی دووشه‌ممه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بـۆمبێـكی لاڕێ له گه‌ڕه‌كێـكی زۆرینه شیعه به‌لایه‌نی كه‌م 5 كه‌س كوژراون.
هه‌روه‌ها له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق ڕایگه‌یاند كه‌وا له میانه‌ی كرده‌وه له‌شـكریـیه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا سه‌ربازێـكی ئه‌مریكی كوژراوه.
هاوكات وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران له سه‌ر ئاستی شـاره‌زایان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له به‌غدا له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ئه‌نجام دا بۆ وتووێـژكردن سه‌باره‌ت به باری ئاسایش له عێراق.
شـایانی باسه واشـنتۆن و تاران پـێش دوو هه‌فته له‌سه‌ر پـێـكهێنانی كۆمیته‌یه‌ك بۆ وتووێـژكردن سه‌باره‌ت به سه‌قامگیركردنی باری ئاسایش له عێراق ڕێـككه‌وتن.