مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی چواری مانگی حه‌وت له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیریی پێشووی عێراق و سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقی‌یه کۆبۆوه.
د. فوئاد حوسه‌ین سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له لێداوانێکی تایبه‌ت بۆ به‌شی کوردی گوتی ئه‌مه یه‌که‌م سه‌ردانی عه‌لاوییه بۆ هه‌رێم له دوای به‌شداربوونیان له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ی له مانگی چواری ڕابردوودا له قاهیره ئه‌نجامدرا به مه‌به‌ستی پێکهێنانی هاوپه‌یمانێتی‌یه‌ک له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له لایه‌نه عێراقیه‌کان و له نێویاندا لایه‌نی کوردیشی تیادا بوو.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له ڕه‌وشی ئێستای عێراق و هه‌ڵوێستی ووڵاتانی دراوسێ و سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا له عێراق کراوه.
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی لێدوانه‌که، کلیکی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بکه.