له‌شکری ئه‌مه‌ریکی له عێراق ده‌ڵێت هێزه‌کانی هاوپه‌یمان چه‌کدارێکیان کوشتووه که باوه‌ڕده‌کرێت ده‌ستی له ته‌قینه‌وه‌ی مه‌زارێکی پیرۆزی شیعه‌کان هه‌بووبێت که له پاشدا بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژی نه‌ژادی له سه‌رانسه‌ری عێراق‌دا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی له‌شکری ده‌ڵێن هه‌یثم ئه‌لبه‌دری که باوه‌ڕده‌کرێت ئه‌میری ئه‌لقاعیده بێت له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له ئاکامی هێرشێکی ئاسمانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا له ده‌ره‌وه‌ی شاری سامه‌را کوژرا.
ناوبراو تاوانبار کراوه به‌وه‌ی ده‌ستی له‌و دوو هێرشه‌دا هه‌بووه که کراوه‌ته سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌لعه‌سکه‌رییه له سامه‌را. یه‌که‌میان له مانگی دووی ساڵی ڕابردوودا ئه‌نجامدرا و دووه‌میان له مانگی شه‌شی ئه‌مساڵدا له دژی هه‌مان مه‌زارگه ئه‌نجامدرایه‌وه.