Accessibility links

د. ساڵیح نیكبه‌خت سه‌باره‌ت به‌ حوکمێکی ئه‌م دواییه‌ی حكومه‌تی ئێرانی‌‌ بۆ له‌ سێداره‌دانی دوو ڕۆژنامه‌وانی کورد ده‌دوێت


د. ساڵح نیكبه‌خت پارێزه‌ری یه‌كێك له‌و دوو ڕۆژنامه‌وانه‌ كورده‌یه‌ كه له لایه‌ن حكومه‌تی ئێرانه‌وه‌ سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا چه‌سپێنراوه‌.

د. نیكبه‌خت ده‌ڵێت ئه‌و حوكمه‌ سزایه‌كی زۆر سه‌خت و ناڕه‌وایه و ئه‌و وه‌ك پارێزه‌ر ناڕه‌زایی له دژی ئه‌و حوكمه‌ پێشكه‌شی دیوانی عه‌لی كیشوه‌ر كردووه‌ كه دادگای باڵای ئێرانه‌.

د. نیكبه‌خت ده‌ڵێت عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بوتیمار به‌ تاوانی ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌ستگیر نه‌كراون به‌ڵكو له‌سه‌ر تاوانی تر و بۆ ماوه‌یه‌ك له زیندان دابوو. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت زۆربه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیاكاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ و له نێویاندا ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا ڕاست نین كه ‌ده‌ڵێن ناوبراوان له‌سه‌ر كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری گیراون. هه‌روه‌ك ده‌ڵێت حه‌سه‌نپوور بۆ ماوه‌یه‌ك ڕۆژنامه‌وان بووه‌ و له ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ كاری كردووه‌، به‌ڵام پاش داخستنی ڕۆژنامه‌كه‌ كاری ڕۆژنامه‌گه‌ری نه‌كردووه‌ و بوتیماریش نه پێشتر و نه‌ له كاتی گرتنیان‌دا ڕۆژنامه‌وان نه‌بوون.

بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی گفتوگۆكه‌، كلیكی ئه‌و به‌سته‌ره‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ بكه‌.

XS
SM
MD
LG