پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت چه‌كداران یاریده‌ده‌رێكی ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی ڕێبه‌ری ڕۆحانی شیعه‌كانی عێراقان كوشتووه.
له دره‌نگانێكی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا، شێخ فازڵ عه‌قیل له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری پیرۆزی نه‌جه‌ف كوژراوه.
مانگی ڕابردووش، یاریده‌ده‌رێكی تر به ناوی شێخ عه‌بدوڵا فه‌له‌ك له كاتێكدا كه باجی ئاینی بۆ سیستانی له نه‌جه‌ف كۆده‌کرده‌وه، له لایه‌ن نه‌ناسراوێكه‌وه به چه‌قۆ لێیدراوه و كوژراوه.
له‌شكری ئه‌مه‌ریكیش له ڕاگه‌یاندنێكی ڕۆژی هه‌ینی‌دا گوتیان 4 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له میانه‌ی شه‌ڕوپێكدادانێكدا له به‌غدا كوژراون. هه‌روه‌ها له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت له دره‌نگانێكی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا و له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی لاڕێ له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا 3 سه‌رباز كوژراون و 11 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. پێشتریش، له‌شكر گوتی له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێكدا له خۆرئاوای به‌غدا، سه‌ربازێك كوژراوه و سێ سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.