کاربه‌ده‌ستانی تورکیا ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا پێنج سه‌رهه‌ڵداوی کورد و سێ سه‌ربازی تورک له میانه‌ی شه‌ڕوپێکدادانێکدا له ناوچه‌ی شاخاوی تونجه‌لی یان ده‌رسیم له ڕۆژهه‌ڵاتی ووڵات کوژراون.
ئۆفیسی فه‌رمانداری ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ڵێت ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌و شه‌ڕه ده‌ستی پێ‌کرد له ده‌مێکدا که سه‌ربازه‌کانی حکومه‌ت که‌وتنه به‌ر هێرشی سه‌رهه‌ڵداوانی پارتی کرێکارانی کوردستان یان په‌که‌که.
جێی باسه، له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا، شه‌ڕوپێکدادانی نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و سه‌رهه‌ڵداوانی په‌که‌که له‌و ناوچانه‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ووڵات زیادی کردووه که زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی کوردن.
له‌شکری تورکیاش به نیازه په‌لاماری بنکه‌کانی سه‌رهه‌ڵداوانی په‌که‌كه بدات له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که په‌که‌که له ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له باکوری عێراق بنکه‌یان هه‌یه.
واشنتۆنیش له دژی هه‌ر جۆره هه‌نگاوێکی له‌و شێوه‌یه له‌به‌ر مه‌ترسی دروستبوونی ڕه‌وشێکی بێسه‌روبه‌ری له ناوچه‌ی ئارامی کوردنشینه‌کان له باکوری عێراق.