Accessibility links

کۆنده‌لیزا رایس بانگه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی گفتوگۆی قوڵتر له نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینی‌یه‌کان ده‌کات

  • Jim Teeple

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا کۆنده‌لیزا رایس ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ و له دوا ڕۆژی گه‌شته‌که‌یدا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی فه‌له‌ستینی‌دا کۆبۆوه. خانم رایس ئه‌م گه‌شته‌ی ئه‌نجامدا به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستکه‌وتنی پشتگیری بۆ به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفرانسێکی تایبه‌ت به‌ ڕۆژهه‌‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له کۆتایی ئه‌مساڵدا که له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه‌ پێشنیار کراوه‌.

خانم رایس ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ سه‌ردانی شاری رامه‌ڵای له که‌ناری خۆرئاوای کرد دوای ئه‌وه‌ی له رۆژی چوارشه‌ممه‌دا له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئیسرائیلی کۆبۆوه‌ بۆ ده‌ستکه‌وتنی ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر ئه‌و کۆنفرانسی ئاشتی‌یه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که له لایه‌ن سه‌رۆک بوشه‌وه‌ پێشنیار کراوه‌.

له میانه‌ی کۆبونه‌وه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک مه‌حمود عه‌باس و سه‌رۆک وه‌زیره‌ نوێیه‌که‌ی سه‌لام فه‌یاد، خانم رایس ڕایگه‌یاند ئه‌مه‌ریکا بڕی 80 ملیۆن دۆلار بۆ ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستینیه‌کانی سه‌ر به‌ به‌ڕێز عه‌باس ته‌رخان ده‌کات تاوه‌کو له‌ پێشکه‌وتن و ڕاهێنانی هێزه‌کانی ئاسایشیان‌دا به‌کاربهێنرێت.

کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکیش ده‌ڵێن فه‌له‌ستینی‌یه‌کان بۆ ئێستا ته‌نها 10 ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرن و به‌شه‌که‌ی تری ئه‌و پاره‌‌یه‌ پێویستی به‌ په‌سه‌ندکردن له لایه‌ن کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکاوه‌ ده‌بێت.

XS
SM
MD
LG