له نێوه‌ندی مشتومڕه‌كانی نێو كۆنگرسی ئه‌مه‌ریكادا به تایبه‌تیش دیموكراته‌كان ده‌ڵێن بۆ قه‌یرانی عێراق ته‌نها چاره‌سه‌ركردنی سیاسیانه پێویسته و نه‌ك چاره‌سه‌ری له‌شكری.
چاره‌سه‌ركردنی سیاسیانه‌ش مانای ڕێكه‌وتنی نێوان لایه‌نه عێراقی‌یه‌كان بۆ كۆتایی هێنان به ته‌واوی توندوتیژییه‌كانی ووڵاته‌كه. زۆر له چاودێران باوه‌ڕییان وایه كه عێراقی‌یه‌كان توانای ته‌واوییان هه‌یه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌وشی ووڵاته‌كه‌یان. هاوكاتیش، ده‌گوترێت هه‌رچ كشانه‌وه‌یه‌كی هێزه سه‌ربازییه‌كان له عێراق‌دا، به‌ره‌نجامێكی لێوان لێوی له كاره‌سات ده‌بێت له‌وانه خزانی عێراق بۆ ناو شه‌ڕێكی ناوخۆی كاولكه‌ره‌وه. هه‌رچه‌ندێكیشه كه‌م نین ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن عێراق هه‌ر له ئێستاوه له‌ناو شه‌ڕی ناوخۆدایه.
عێراقی‌یه‌كان بۆ خۆیان ده‌توانن چی بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ووڵاته‌كه‌یان له پاش پێداچوونه‌وه‌ی ڕه‌وتی چوارساڵه‌ی ڕووداوه‌كان له عێراق‌دا؟ ئایا ده‌رفه‌تێك بۆ چاره‌سه‌ری سیاسیانه‌ی كێشه‌ی عێراق ماوه یان نا؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه و پرسی عێراق بابه‌تی ئه‌مجاره‌ی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنۆن بوو. میوانه‌كانی به‌رنامه: د. مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و د. فوئاد حوسه‌ین سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان