میدیای سویدی ڕایگه‌یاندوو كه نوسه‌ر و ده‌رهێنه‌ری سویدی ئینگمار بێرگمان خاوه‌نی خه‌ڵاتی ئۆسكار له ته‌مه‌نی 89 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ڕۆژی دووشه‌ممه، ده‌زگاكانی هه‌واڵ له ووڵاتی سوید له زاری ئیڤای كچی‌یه‌وه گوتویانه بێرگمان له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له دورگه‌ی فارۆ له ناو جێگه‌كه‌ی خۆیدا گیانی له ده‌ستداوه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ماوه‌ی ژیانیدا زیاتر له 50 فلیمی هه‌بووه. بێرگمان به یه‌كێك له ده‌رهێنه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی سه‌ده‌ی بیست داده‌نرێت.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده سویدییه جێی ڕێز و ستایشی گه‌لێ له هونه‌رمه‌ندانی جیهانی‌یه و یه‌ك له‌وانه ده‌رهێنه‌ری ئه‌مه‌ریكی وودس ئاڵن بۆ نمونه له جه‌ژنی له دایك بوونی حه‌فتا ساڵه‌ی بیرگمان‌دا گوتویه‌تی ده‌شێت ئه‌م هونه‌رمه‌نده به گه‌وره‌ترین هونه‌رمه‌ندی فلیمساز ناوزه‌د بكرێت له‌وه‌تای داهێنانی هونه‌ری سینه‌ماوه.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی فلیمه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده سویدییه ئه‌وه‌بوو له كاره‌كانیدا ڕۆڵێكی به‌رچاوی گرنگ به ژنان دراوه. له كاركردنیشدا، هونه‌رمه‌ند بێرگمان هه‌میشه له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ وێنه‌گره‌كانیدا كاری كردووه تا دیمه‌نی زۆر كاریگه‌ر تۆمار بكات و زۆربه‌یان به وێنه له بیرنه‌چووه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م داده‌نرێن.