ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مه‌ریكی له ژماره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ڕێكه‌وتی 30/7/2007 دا، به پێنوسی رۆبه‌رت نۆڤاك ووتارێكی بڵاوكردۆته‌وه له ژێر ناونیشانی " گه‌مه مه‌ترسیداره‌كه‌ی بوش له‌گه‌ڵ توركیا"
نوسه‌ر له‌م ووتاره‌یدا ئاماژه ده‌دات به‌وه‌ی كه كاربه‌ده‌ستانی باڵای ئه‌مه‌ریكی له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی توركی‌دا كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تێكی هاوبه‌ش بۆ سه‌ر سه‌ركرده‌كان و چه‌كداره كورده‌كانی په‌كه‌كه. هه‌روه‌ك نۆڤاك ده‌ڵێت ئه‌م هه‌وڵه به شێوه‌یه‌کی نهێنی له ئارادایه به مه‌به‌ستی ڕێگه‌گرتن له توركیا كه عێراق داگیر بكات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه داڕشتنی پلانی ئه‌م هێرشه نهێنی‌یه، به‌ڵام به پێی یاسای ووڵات ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كۆنگرس ئاگادار كراونه‌ته‌وه. به پێی نوسه‌ر رۆبه‌رت نۆڤاك، ئێرك ئێدڵمان، یاریده‌ده‌ری پێشووی جێگری سه‌رۆك دیك چینی و باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له توركیا كه ئێستا یاریده‌ده‌ری سێیه‌می وه‌زیری به‌رگری‌یه بۆ كاروباری ڕێبازی ووڵات، له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی هه‌فته‌ی ڕابردوودا پلانه داڕێژراوه نهێنی‌یه‌كه‌ی پێشكه‌شی یاسادانه‌ران كردووه. به پێ یلانه‌كه، هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا یارمه‌تی توركه‌كان ده‌ده‌ن بۆ هێرشكردنه سه‌ر په‌كه‌كه به ئامانجی ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌كان و چه‌كدارانی په‌كه‌كه.
هه‌روه‌ك نۆڤاك ده‌ڵێت هه‌ندێ له ئه‌ندامانی كۆنگرسیش به‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئێدڵمان سه‌ریان سوڕماوه و به كارێكی مه‌ترسیداری له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. ئێدڵمان له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌شیدا ده‌رباره‌ی ئه‌و پلانه گوتی ئه‌و دڵنیایه له سه‌ركه‌وتنی ئه‌و هێرشه. هه‌روه‌ها گوتی ڕۆڵی ئه‌مه‌ریكاش به شاراوه‌یی ده‌هێڵرێته‌وه و هه‌رده‌م ڕ‌ه‌تیشی ده‌كه‌نه‌وه. یاسادانه‌ران گومانیان له دروستی ئه‌م پلانه بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ چه‌كداره كورده‌كان‌دا هه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك كورده‌كان له لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه پشتیان لێكراوه‌ته‌وه.
جێی باسه، له‌شكری ئه‌مه‌ریكی 250 هه‌زار سه‌ربازی له ناوچه‌كانی سه‌ر سنوری نێوان توركیا و عێراق كۆكردۆته‌وه به مه‌به‌ستی به‌گژداچوونه‌وه‌ی 4000 سه‌رهه‌ڵداوی په‌كه‌كه كه هه‌روه‌ك ده‌ڵێن له ناوچه شاخاوییه‌كانی باكوری عێراق‌دا خۆیان حه‌شارداوه.
واشنتۆن پۆست ئاماژه‌ش ده‌دات به‌وه‌ی كه سه‌رۆك وه‌زیری توركیا له دوو ڕۆژ پێش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌یان، هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌كانی په‌كه‌كه‌ی له عێراق كرد. هه‌روه‌هاش سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی په‌كه‌كه، مورات كاریلان له به‌رامبه‌ردا پێشبینی ئه‌وه ده‌كات كه توركیا هێرش بكاته سه‌ر باشوری كوردستان.