سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا گۆردن براون له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا یه‌که‌م سه‌ردانی ئه‌مه‌ریکای کرد له‌وه‌ته‌ی جێگای سه‌رۆک وه‌زیری پێشوو تۆنی بلێری گرتۆته‌وه.
به‌ڕێز براون له ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا له کامپ ده‌یڤدی هاوینه‌هه‌واری سه‌رۆکایه‌تی له ویلایه‌تی میریلاند له ده‌ره‌وه‌ی واشنتۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆک بوش‌دا کۆده‌بێته‌وه.
هه‌ندێ له چاودێران پێشبینی ده‌که‌ن که په‌یوه‌ندی نێوان سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکی و سه‌رۆک وه‌زیری نوێی به‌ریتانی وه‌ک په‌یوه‌نییه‌که‌ی نێوان بوش و بلێر نزیک نه‌بێت. به‌ڵام ئۆفیسی به‌ڕێز براون له ڕۆژی شه‌ممه‌دا ڕاگه‌یاندنێکیان بڵاوکرده‌وه و گرنگی پاراستنی به‌هێزی په‌یوه‌ندی نێوان به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریکایان دووپات کرده‌وه.
باوه‌ڕده‌کرێت، هه‌ردوو ڕێبه‌ر سه‌باره‌ت به چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ک ووتوێژ بکه‌ن له‌وانه به‌شداری هێزه‌کانی به‌ریتانیا له‌ناو هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له عێراق‌دا.
به‌ڕێز براون تاوه‌کو ئێستا به‌ربه‌ره‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌کانی سه‌باره‌ت به کشانه‌وه‌ی به‌ریتانیای کردۆته‌وه و کاربه‌ده‌ستان له له‌نده‌ن ده‌ڵێن تاوه‌کو ئێستا هیچ گۆڕانێک له ڕێبازی ووڵاته‌که‌دا نه‌کراوه.
به‌ڕێز براون له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، سه‌ردانی نیویۆرک ده‌کات و له‌وێ له‌گه‌ڵ سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی موون کۆده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها به نیازه ووتارێک پێشکه‌شی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکات.