Accessibility links

شه‌ڕوپێكدادانی نێوان سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كان وعێراقی‌یه‌كان له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌ شیعه‌كان‌دا 17 قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌


له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له عێراق ده‌ڵێت 17 چه‌كداری شیعه‌ كوژراون له میانه‌ی ئه‌و شه‌ڕوپێكدادانه‌‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ربازه‌ ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كان و عێراقی‌یه‌كاندا كردوویانه‌ له شاری كه‌ربه‌لای باشوری عێراق.

ڕاگه‌یاندنێكی له‌شكری ده‌ڵێت ئه‌م شه‌ڕوپێكدادانه‌ له‌ ڕۆژی هه‌ینی‌دا ڕوویدا پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكی و عێراقی ڕێبه‌رێكی هێزی له‌شكری مه‌هدییان ده‌ستگیركرد. ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ ده‌شڵێت پێنج یاخیبووش له میانه‌ی ئه‌و شه‌ڕوپێكدادانه‌دا كوژراون و هێرشێكی ئاسمانیش نزیكه‌ی 12 كه‌سی دیكه‌شی كوشت.

له لایه‌كی دیكه، له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمان چوار تیرۆریستی گومانلێكراوییان له هه‌ڵمه‌تێكی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی له پارێزگای دیاله‌ ده‌ستگیركردووه‌. له‌شكر ده‌شڵێت باوه‌ڕده‌كرێت گومانلێكراوه‌كان ده‌ستیان له هێنانی چه‌ك بۆ ناو عێراق هه‌بووبێت.

له‌شكر گوتوشیه‌تی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ش، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكی و عێراقی فه‌رمانده‌یه‌كی تری له‌شكری مه‌هدییان له گه‌ڕه‌كی ئه‌لبه‌یاع له به‌غدا ده‌ستگیر كردووه‌ و هه‌ر له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌‌دا و‌ له‌ میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی جودا له پارێزگای دیاله، سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی ‌ گیانی له ده‌ستدا پاش ئه‌وه‌ی به‌ سه‌ختی برینداربوو.

XS
SM
MD
LG