Accessibility links

ته‌قینه‌وه‌کان له سه‌رانسه‌ری عێراق‌دا به‌رده‌وامن


پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له ناوه‌ندی به‌غدا 25 که‌سی کوشتووه‌ و زیاتر له 70 که‌سی بریندار کردووه‌. ئه‌و هێرشه‌ له بازاڕێکی قه‌ره‌باڵغی که‌راده‌ ڕوویداوه.

له لایه‌کی دیکه‌، ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی لاڕێ پێنج ئه‌فسه‌ری ئاسایشی عێراقی له باشوری به‌غدا کوشتووه که له ناوچه‌کانی نێوان حلله‌ و دیوانیه ڕۆڵی نۆبه‌دارییان ده‌بینی ‌. هه‌روه‌ها پێنج ئه‌فسه‌ری دیکه‌ش کوژراون له کاتێکدا که هه‌ڵمه‌تێکیان له شاری تکریت له باکوری عێراق ئه‌نجامداوه‌.

له شاری که‌رکوکیش، ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێک له نزیک چێشتخانه‌یه‌ک بووه‌ هۆی کوشتنی به ‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 6 که‌س و برینداربوونی 35 که‌سی دیکه‌. هه‌روه‌ها، له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند که‌وا پێنج سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی له میانه‌ی شه‌ڕوپێکدادانه‌کانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا کوژراون.

XS
SM
MD
LG