فه‌رمانده‌ی باڵای له‌شکری ئه‌مه‌ریکی له عێراق ده‌ڵێت ئه‌و هێرشانه‌ی چه‌کداران به موشه‌ک و هاوه‌ن ده‌یکه‌نه سه‌ر ناوچه‌ی ئاسایش توندی سه‌وز له جاران زیاتر به دروستی نیشانه‌کان ده‌گرنه‌وه و ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا له ئێران مه‌شق و ڕاهێنانیان پێکراوه.
ژه‌نه‌ڕاڵ ره‌یمۆند ئۆدییه‌رنۆ ڕۆژی پێنج شه‌ممه گوتی " به‌ره‌وپێشچوونێکی ئێجگار گه‌وره" له توانای چه‌کداران و چۆنێتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌کانیان به دروستی، به‌دی ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها گوتی له‌شکر باوه‌ڕی وایه ئه‌مه " په‌یوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆی به‌و ڕاهێنانانه‌وه هه‌یه که له ناو ئێران‌دا ئه‌نجام دراون." ژه‌نه‌ڕاڵ ئۆدییه‌رنۆ ئه‌م تێبینیانه‌یدا له دوو ڕۆژ پاش کۆونه‌وه‌که‌ی هه‌ردوو باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا و ئێران له عێراق سه‌باره‌ت به ئاسایشی عێراق.
جێی باسه، ئێران تاوانبار کراوه به‌وه‌ی چه‌ک بۆ چه‌کدارانی شیعه له عێراق دابین ده‌کات و مه‌شق و ڕاهێنانیشیان پێده‌کات، به‌ڵام ئێران ئه‌م تاوانانه‌ی ڕه‌ت کردۆته‌وه.
له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌شدا، ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا پێشنیارێکی ئێرانی ڕه‌ت کرده‌وه سه‌باره‌ت به سازدانی ووت‌وێژی ئاست به‌رز له‌سه‌ر ئاسایشی عێراق. ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، شان مه‌ککۆرمه‌ک گوتی ئه‌و پێی وانی‌یه که ئه‌نجامدانی ووت‌وێژی زیاتر له‌سه‌ر ئاستی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریکا و ئێران له‌م کاته‌دا ببینێت. مه‌ککۆرمه‌ک گوتیشی هه‌ردوولا پێشتر ڕێکه‌وتوون له‌سه‌ر دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندییه‌کی دیپلۆماسی له نێوان باڵیۆزه‌کانیان له عێراق.