زنجیره‌یه‌ک هێرشی ته‌قینه‌وه له به‌غدا ڕووده‌دات و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌مه‌وه 50 که‌س ده‌کوژرێن. زۆربه‌ی قوربانی‌یه‌کان هاتبوونه سه‌ر شه‌قامه‌کان بۆ خۆشحاڵی ده‌ربرین به‌رامبه‌ر به‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی تیپی تۆپی پێی عێراقی له پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی ئاسیادا به ده‌ستیان هێناوه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن زیاتر له 130 که‌س بریندار بوون له میانه‌ی ئه‌و دوو هێرشه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له ناوچه‌ی مه‌نسور و غه‌دیر ڕوویداوه.
له نزیک قه‌ره‌باڵغی‌یه‌کی کۆمه‌ڵێک عێراقی له گه‌ڕه‌کی مه‌نسور که ئاهه‌نگیان گێڕاوه به‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی تیپی تۆپی پێی عێراقی به ده‌ست هێناوه، ئۆتۆمبیلێک ته‌قیوه‌ته‌وه و هاوکات هێرشبه‌رێکی خۆکوژ هێرشی کردۆته سه‌ر خاڵێکی پشکنین له ناوچه‌ی غه‌دیر که له‌وێش دیسانه‌وه ژماره‌یه‌ک عێراقی زۆر ڕژابوونه سه‌ر شه‌قامه‌کان.
به هه‌زاره‌ها عێراقی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان دوای ئه‌وه‌ی تیپی عێراقی له تیپی کۆریای باشوری برده‌وه و توانی بگاته خولی کۆتایی پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی ئاسیا له جه‌کارتا.
هه‌ر له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، پۆلیسی به‌غدا ده‌ڵێت به لایه‌نی که‌مه‌وه 6 که‌س کوژراون له کاتێکدا که هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکی و عێراقی شه‌ڕییان له‌گه‌ڵ چه‌کدارانی شیعه‌دا کردووه له گه‌ڕه‌کی شاری سه‌در له به‌غدا.
له‌شکری ئه‌مه‌ریکیش ده‌ڵێت کارگێڕێکی قاعیده‌ی له شاری موسڵ ده‌ستگیرکردووه له میانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی له زووییه‌کی به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا ئه‌نجامیانداوه
له لایه‌کی دیکه، گه‌وره‌ترین گروپی سونه‌کان له په‌رله‌مانی عێراقی‌دا بۆ جارێکی دیکه ئه‌ندامێتی خۆیان له ناو حکومه‌تی عێراقی‌دا هه‌ڵپه‌ساندووه و هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌واو کشانه‌وه‌یان کردووه.
به‌ره‌ی ته‌وافوق ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌رفه‌تی یه‌ک هه‌فته‌یان به سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالکی‌دا که داخوازییه‌کانیان جێبه‌جێ بکات سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ چه‌کداره شیعه‌کان و گۆڕینی شێوازی ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌ته‌کان و ده‌ستگیرکردنه‌کان.
ئه‌م گروپه‌ی سونه‌کان له مانگی شه‌شی ڕابردووه‌وه ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن دوای ئه‌و فه‌رمانه یاسایی‌یه‌ی له دژی وه‌زیری که‌لتور ئه‌سه‌د که‌مال ئه‌لهاشمی ده‌رچوو و گوایا ده‌ستی له کوشتنی سیاسه‌تمه‌دارێکی تردا هه‌بووه.