ئاژانسی هه‌واڵی ڕه‌سمی ئێران ده‌ڵێت تاران ئاماده‌یه ووت‌وێژی ئاست به‌رز له‌گه‌ڵ ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بکات و تایبه‌ت بێت به ڕه‌وشی ئاسایشی عێراق.
ئاژانسی ناوبراو ده‌ڵێت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی مه‌نوچه‌هر موته‌کی گوتویه‌تی ده‌کرێت بیر بکرێته‌وه له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ووتوێژ له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریکادا له‌سه‌ر ئاستی جێگری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو ووڵات.
موته‌کی له ڕۆژێک پاش کۆبونه‌وه‌ی دووه‌می نێوان باڵیۆزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئێران له عێراق سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ئاسایش، ئه‌م تێبینیانه‌یدا.
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی له میانه‌ی خولی دووه‌می ووتوێژه‌كاندا كه له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئێرانی له عێراق، حه‌سه‌ن كازمی قومی ئه‌نجامیداوه، هه‌ردوولا هه‌ندێ قسه‌ی توندییان به یه‌كتری گوتوه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی خراونه‌ته پاڵ ئێران له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس كران. ئێران ئه‌و قسه‌وباسانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه گوایا چه‌كی بۆ چه‌كداره شیعه‌كانی عێراق دابین كردووه و مه‌شق ڕاهێنانیشی پێكردوون.
جێی باسه، ئێران و عێراق و ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر دامه‌زراندنی كۆمیته‌یه‌كی ئاسایش تایبه‌ت به عێراق، به‌ڵام وورده‌كارییه‌كانی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هێشتا ماوه باس بكرێت.