Accessibility links

ئه‌فغانستان هه‌واڵی کوشتنی دوو به‌ بارمته‌ گیراوی ئه‌ڵمانی له لایه‌ن تاڵیبانه‌کانه‌وه‌ ڕه‌‌ت ده‌کاته‌وه‌


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان ئه‌و ڕاپۆرته‌ هه‌واڵیانه‌ ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ که‌ ده‌ڵێن دوو ئه‌ڵمانی‌یه‌ به‌ بارمته‌ گیراوه‌که‌ی‌ که له‌ لایه‌ن تاڵیبانه‌کانه‌وه‌ ڕفێندرابوون، نه‌کوژراون.

ووته‌بێژێکی تاڵیبانه‌کانیش ڕۆژی شه‌ممه‌ گوتی چه‌کداران ئه‌و دوو ئه‌ڵمانی‌یه‌ به‌ بارمته‌ گیراوه‌یان کوشتووه‌ پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌تی ئه‌ڵمانی و ئه‌فغانی نه‌یانتوانی تاوه‌کو دوا مۆڵه‌تی دانراو بۆیان، داخوازییه‌کانی گروپه‌که‌یان جێبه‌جێ بکه‌ن.

داخوازییه‌کانی تاڵیبانه‌کانیش بریتی بوون له کشانه‌وه‌ی هه‌ر سێ هه‌زار سه‌ربازه‌که‌‌ی هێزه‌کانی ئه‌ڵمانی له ئه‌فغانستان و ئازادکردنی به‌ندکراوه‌کانی تاڵیبانه‌کان له لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌فغانی‌یه‌وه‌.

له لایه‌کی دیکه‌، حکومه‌تی ئه‌فغانی ده‌ڵێت یه‌کێک له بارمته‌کان له ئه‌نجامی جه‌ڵته‌ی دڵ‌دا گیانی له‌ ده‌ستداوه‌ و له‌وانه‌یه‌ هێشتا ئه‌وی دیکه‌یان له ژیاندا مابێت.

ئه‌و دوو ئه‌ڵمانی‌یه‌ گیراوه، ئه‌ندازیار بوون و ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک هاوکاری ئه‌فغانیاندا له ناوه‌ڕاستی ئه‌فغانستان ڕفێندران.

ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسیش ده‌ڵێت ووته‌بێژێکی تاڵیبانه‌کان گوتویه‌تی هه‌ر پێنج ئه‌فغانی‌یه‌که‌ش کوژراون.

XS
SM
MD
LG