دادگایه‌كی به‌ریتانی سێ كوردی‌یان به تاوانی " كوشتنی ناموس" تاوانباركردووه كه گوایا كچه كوردێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵیان كوشتووه.
باوكی كچه كوژراوه‌كه، مه‌حمود مه‌حمود و مامی ئاری مه‌حمود حوكمی 20 ساڵ زیندانی و 23 ساڵ زیندانیان به سه‌ردا دراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕیاری كوشتنی ئه‌و كچه‌یانداوه. موحه‌ممه‌د حه‌مه كه كاری كوشتنه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه بۆ به لایه‌نی كه‌مه‌وه 17 ساڵ له زیندان‌دا ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌و كچه كورده به ناوی به‌ناز مه‌حمود له مانگی یه‌كی ساڵی 2006 دا، ئازار و ئه‌شكه‌نجه دراوه و له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ڕاپێچ كراوه و كوژراوه. پاش سێ مانگ له كوشتنی، ته‌رمه پارچه پارچه كراوه‌كه‌ی ئه‌و كچه كوژراوه له ناو جانتایه‌كدا له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له بیرمینگهام دۆززراوه‌ته‌وه.
لێكۆڵه‌ره‌وانی دادپرس گوتویانه خێزانی ناوبراو پیلانی كوشتنه‌كه‌یان داناوه پاش ئه‌وه‌ی گوایا خێزانه‌كه‌ی شه‌رمه‌زار كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كوردێكی ئێران‌دا هه‌بووه و ئه‌وان ئه‌و په‌یوه‌ندییان به نابه‌جێ داناوه. هه‌روه‌ها گوتویانه به‌ناز مه‌حمود په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ره‌حمه‌ت سوله‌یمان به‌ستووه پاش ئه‌وه‌ی له كوڕێكی كوردی عێراق جیابۆته‌وه.
جێی باسه، به‌ناز مه‌حمود پێش كوشتنه‌كه‌ی چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه كردووه و گوتویه‌تی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هه‌یه. به‌ڵام هێزی پۆلیس هیچ هه‌ڵوێستێكی وه‌رنه‌گرتووه.