له‌شکری ئه‌مه‌ریکی له عێراق ده‌ڵێت هێزه‌کانی هاوپه‌یمان سێ تیرۆریستیان کوشتووه‌و 44 ی دیکه‌شیان ده‌ستگیرکردووه له میانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی له دژی ڕێبه‌ره تیرۆریستیه‌کان و شانه‌کانیان ئه‌نجام ده‌درێن.
له‌شکری ئه‌مه‌ریکی له میانه‌ی ڕاگه‌یاندنێکی ڕۆژی هه‌ینی‌دا گوتی هێزه‌کانی هاوپه‌یمان هه‌ڵمه‌تیان بردۆته سه‌ر ژماره‌یه‌ک باڵه‌خانه له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی به‌غدا و رومادی و موسڵ. ڕاگه‌یاندنه‌که ده‌شڵێت ئه‌و سێ چه‌کداره‌ی کوژراون هه‌وڵی په‌لاماردانی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانیان داوه.
پێشتریش، له‌شکر گوتویه‌تی هێزه‌کانی هاوپه‌یمان گومانلێکراوێکی تیرۆریستیان ده‌ستگیرکردووه که باوه‌ڕده‌کرێت په‌یوه‌ندی به هێزی پاسه‌وانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و هێزی قودسه‌وه هه‌بێت.
له‌شکر گوتیشی سه‌ربازێک له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا کوژراوه پاش ئه‌وه‌ی له ئاکامی ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا به سه‌ختی برینداربوو.