ته‌له‌فزیۆنی ئێرانی بۆ دووه‌م جاره چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ دوو ئه‌مه‌ریكی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئێرانی بڵاو بكاته‌وه كه تاران ده‌ستگیری كردوون و به سیخوڕ تاوانبارییان ده‌كات.
چاوپێكه‌وتنی هاوشێوه‌ی ئه‌م دوو ووڵاتی‌یه‌ش پێشتر بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا په‌یوه‌ندییان به پیلانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ تێكدانی ڕه‌وشی حكومه‌تی ئێرانی ئاشكرا ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش بۆته مایه‌ی په‌یدابوونی نیگه‌رانی‌یه‌كی زۆر له ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا.
له یه‌كێك له چاوپێكه‌وتنه‌كاندا، هاله ئه‌سفه‌ندیاری كه شاره‌زایه‌كی ده‌زگای توێژینه‌وه‌ی ویدرۆ وڵسن بوو له واشنتۆنی پایته‌خت، گوتویه‌تی ئه‌و هه‌وڵیداوه تۆڕێك دروست بكات بۆ گۆڕانی سیسته‌می ئێران به شێوه‌یه‌ك ڕه‌وشی دیموكراسی و مافی ژنان به‌ره‌وپێش ببرێت. هه‌روه‌ها گوتویه‌تی ئه‌و سیسته‌مه ته‌واو ڕه‌وشی ووڵاته‌كه‌ی تێك ده‌دا.
به‌ندكراوه‌كه‌ی تریشیان، كیان تاجبه‌خش كه پلان دانه‌رێكی سه‌ر به ئینستیتیوتی كۆمه‌ڵگای ئاواڵای سه‌ر به ملیاردێری ئه‌مه‌ریكی‌یه به ناوی جۆرج سۆرۆس، گوتویه‌تی ڕێكخراوه‌كه‌ی نیازی هه‌بووه كه‌لێنێك له نێوان حكومه‌تی ئێرانی و گه‌له‌كه‌یدا په‌یدا بكات له هه‌وڵێكدا بۆ چه‌سپاندنی دیموكراسی له ئێران‌دا له‌سه‌ر شێوازی خۆرئاوا.