ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران له 17 ی مانگی حه‌وتی ساڵی 2007 دا و پاش شه‌ش مانگ له ڕفاندن و ئه‌شکه‌نجه‌دان، حوکمی ئیعدام یاخود له سێداره‌دان به‌سه‌ر رۆژنامه‌وانی سه‌ربه‌خۆو ئه‌ندامی کانوونی نووسه‌رانی کوردستانی ئێران عه‌دنان حه‌سه‌نپووردا سه‌پاندووه و به فه‌رمی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو ئاگادارکراونه‌ته‌وه.
عه‌دنان حه‌سه‌نپوور پێشتر بۆ گۆڤاری ئاسۆ کاری کردوو‌ه که له لایه‌ن حکومه‌تی ئێرانی‌یه‌وه داخرا و خێزانی ناوبراو ده‌ڵێن له‌و کاته‌دا به 20 ملیۆن تمه‌ن ئازاد کراوه. ئه‌مجاره‌یان هۆکاری ده‌ستگیرکردنه‌ی زۆر ئاشکرا نیه، به‌ڵام هه‌روه‌ک خانم له‌یلا خوشکی ناوبراو ده‌ڵێت پێیان وایه ده‌ستگیرکردنه‌که‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌وه بووبێت که ناوبراو ڕۆژنامه‌وان بووه و چالاکی فه‌رهه‌نگی هه‌بووه، هه‌روه‌ها ڕژێمی ئێرانی گوتویانه له‌به‌ر مه‌سه‌له‌ی ئاسایشی میللی و چه‌ند تاوانێکی دیکه که ده‌خرێنه پاڵ زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌وانان و بزاڤکاران، ئه‌م بڕیاری گرتن و له سێداره‌دانه‌یان به‌سه‌ردا داوه.
دادگای ئێرانیش 20 ڕۆژی داناوه پێش جێبه‌جێکردنی حوکمی ئیعدام کردنه‌که. هه‌ربۆیشه بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو سه‌رقاڵی هه‌ڵمه‌تی ئیمزا کۆکردنه‌وه و ده‌ستکه‌وتنی یارمه‌تین له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپی و ڕێکخراوی پارێزه‌رانی بێ سنور هه‌موو ڕێکخراوه‌کانی تری تایبه‌ت به مافی مرۆڤ و ئه‌مه‌ش له هه‌وڵێکدا بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌تی ئێرانی له‌و حوکمه پاشگه‌ز ببێته‌وه.
جێی باسه، ده‌ستگیرکردنی ڕۆژنامه‌وان عه‌دنان حه‌سه‌نپوور یه‌کێکه له‌و زنجیره هه‌ڵمه‌تانه‌ی ڕژێمی ئێرانی ده‌یکاته سه‌ر رۆژنامه‌وانان و بزاڤکارانی مافی مرۆڤ له ئێران‌دا.
بۆ زانینی زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به ده‌ستگیرکردنه‌که‌ی به‌ڕێز عه‌دنان، به‌ڵێن ساڵح په‌یوه‌ندی به له‌یلای حه‌سه‌نپوور، خوشکی ناوبراوه‌وه کردوو‌ه. بۆ گوێگرتن له ته‌واوی گفتوگۆکه، کرته‌ی ئه‌و لینکه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بکه.