سه‌رۆكی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهان ده‌ڵێت هه‌ر هه‌موو 192 ووڵاتی ئه‌ندام له ڕێكخراوه‌كه‌ی‌دا له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان ئه‌گه‌ر هاتوو په‌تای ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له ناوچه‌كانیاندا سه‌رهه‌ڵبدات.
به‌ڕێوبه‌ری گشتی ڕێكخراوه‌که، مارگه‌ریت چان ده‌ڵێت ئه‌مه به‌ره‌وپێشچوونێكی زۆر گه‌وره‌یه به به‌راوورد له‌گه‌ڵ دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا كه ته‌نها 50 ووڵات توانای به گژداچوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌یان هه‌بوو.
هه‌روه‌ها چان گوتی به‌ر‌ه‌وپێشچوونه‌كانی ئه‌م دواییه له بواری ته‌كنه‌لۆژیادا له‌وانه‌یه مانای ئه‌وه بگه‌یه‌نێت كه ده‌شێت ڕێگه له بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشی‌یه له جیهان‌دا بگیرێت. به‌ڵام هاوكات هۆشداریدا له دژی كه‌می كه‌لوپه‌له پێویسته‌كان بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشی‌یه له جیهان‌دا.
جۆری كوشنده‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده، H5N1، تاوه‌كو ئێستا ته‌نها له باڵنده و په‌له‌وه‌ڕی نه‌خۆشه‌وه بۆ مرۆڤ گواستراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێ له شاره‌زایان باوه‌ڕییان وایه كه ئه‌م ڤایرۆسه گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت و له‌وانه‌یه له مرۆڤێكه‌وه بۆ مرۆڤێكی تر بگوازرێته‌وه.
جێی باسه، تاوه‌كو ئێستا 192 كه‌س به نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده گیانیان له ده‌ستداوه له‌وه‌ته‌ی ئه‌م نه‌خۆشی‌یه له ساڵی 2003 ه‌وه بڵاوبۆته‌وه و زۆربه‌شیان خه‌ڵكی كیشوه‌ری ئاسیان.