ژماره‌یه‌ك له ئاژانسه‌كانی زانیاری نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن قاعیده هێشتا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێرش بكاته سه‌ر ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و له به‌كارهێنانی چه‌كی به كۆمه‌ڵ كوژیش ده‌ست شل ناكات.
ئاژانسه‌كانی زانیاری نیشتمانی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕاپۆرتێكی تایبه‌تیان بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا ده‌ڵێن قاعیده پیلان له دژی ئه‌مه‌ریكا داده‌نێت و واپێده‌چێت له پیلانه‌كه‌یاندا شوێنه گرنگه‌كان نیشانه بكه‌ن. هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌كه ده‌ڵێت ئامانجی هێرشه‌كه‌یان بریتی ده‌بێت له كه‌وتنه‌وه‌ی كوژراوێكی به كۆمه‌ڵ و تۆقاندنێكی زۆر و هه‌روه‌ها وێرانكردنێكی له ڕاده به‌ده‌ر و زیان پێگه‌یاندنێكی زۆری ئابوری.
نوسه‌ری ڕاپۆرته‌كه، تێد گیسترۆ كه ئه‌فسه‌رێكی ده‌زگای زانیاری ئه‌مه‌ریكی‌یه ده‌ڵێت هه‌وڵه‌كانی دژه تیرۆریزم زه‌بری به قاعیده هێناوه، به‌ڵام هێشتا هه‌ر مه‌ترسی‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا هه‌یه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت قاعیده له‌و كاته‌ی پێش ڕووداوه‌كانی یانزده‌ی سه‌پته‌مبه‌ری ساڵی 2001، به‌هێزتر نی‌یه هه‌روه‌ك چۆن هه‌ندێ له سه‌رچاوه هه‌واڵی‌یه‌كان پێشتر ئاماژه‌یان پێدابوو.
ڕاپۆرته‌كه ده‌شڵێت له‌وانه‌یه قاعیده هه‌مان زانیاری‌یه‌كانی په‌یوه‌ندی و تواناكانی گروپه‌كه‌یان له عێراق به‌كاربهێنێت بۆ هێرشكردنه سه‌ر ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ته‌نها گروپی سه‌ر به ئه‌لقاعیده له عێراق خواستی خۆیان نیشانداوه له به‌رامبه‌ر هێرشكردنه سه‌ر خاكی ئه‌مه‌ریكا.
له لایه‌كی دیكه، ڕاپۆرته‌كه ده‌ڵێت قاعیده حه‌شارگه‌كانی گروپه‌كه‌ی له باكوری خۆرئاوای پاكستان به‌كارهێناوه بۆ پاراستن و توندكردنی تواناكانیان بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌م ڕاپۆرته‌ی تایبه‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنی قاعیده باسیش ده‌كات له‌وه‌ی گروپی چه‌كداری حیزبوڵا و شیعه‌كان له باشوری لوبنان له‌وانه‌یه له ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوودا بیر له هێرشكردنه سه‌ر ئه‌مه‌ریكا بكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ست بكه‌ن كه‌وا ئه‌مه‌ریكا مه‌ترسی‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر گروپه‌كه‌یان و ئێران هه‌یه.
جێی باسه، ئه‌م ڕاپۆرته له لایه‌ن 16 ئاژانسی ده‌زگای زانیاری نهێنی ئه‌مه‌ریكاوه ئاماده كراوه.