Accessibility links

په‌رله‌مانتارانی عێراقی سه‌ر به‌ گروپی سه‌در بۆ په‌رله‌مان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌


ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراقی‌ سه‌ر به‌ مه‌لای ڕادیكاڵی شیعه‌كان موقته‌دا ئه‌لسه‌در گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یی مانگێك به‌شداری كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانیان نه‌ده‌‌كرد.

ئه‌و گروپه‌ ده‌ڵێن 30 یاسادانه‌ر گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ڕه‌زامه‌ندی خۆی نیشاندا له به‌رامبه‌ر داخوازییه‌كه‌یان بۆ باشتر پاراستنی مه‌زارگه‌ پیرۆزه‌كانی موسوڵمانان له ووڵاته‌كه‌دا. ئه‌م په‌رله‌مانتارانه‌ بۆ ماوه‌ی مانگێك به‌شداری كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانیان نه‌ده‌كرد وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕینێك له به‌رامبه‌ر ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی له مه‌زاری پیرۆزی شیعه‌كان له سامه‌را ڕوویدا.

هه‌ر له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا، كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكی و ئێرانی جه‌ختیان كرده‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردوو ووڵات ئاماده‌ن بۆ جاری دووه‌م پێكه‌وه‌ كۆببنه‌وه‌ و ووتوێژی ڕاسته‌وخۆ سه‌باره‌ت به‌ سه‌قامگیركردنی ڕه‌وشی عێراق ساز بكه‌ن.

له‌م باره‌یه‌وه‌، ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ شان مه‌ككۆرمه‌ك گوتی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكی ده‌یانه‌وێت كۆبونه‌وه‌یه‌كی تر سازبكه‌ن تاوه‌كو ڕووبه‌ڕووی ئێران ببنه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌و كردارانه‌ی له عێراق‌دا ئه‌نجامیان ده‌دات. به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ڕۆژی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ دیارینه‌كراوه‌ . پێشتریش هه‌ردوو ووڵات له مانگی پێنجی ڕابردوودا له عێراق كۆبونه‌وه‌.

له به‌غداش، ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمب چێنراو له نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئێرانی و ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی دیكه‌ له نزیك یه‌كه‌یه‌کی نۆبه‌داری له‌شكری بووه‌ هۆی كوشتنی 14 كه‌س.

XS
SM
MD
LG