سه‌رۆك بوش پێشنیاری كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات سه‌باره‌ت به بوژاندنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه بڕیاره ئیسرائیل و ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستینی و هه‌ندێ له ووڵاتانی عه‌ره‌بی تیایدا به‌شداربن.
به‌ڕێز بوش له میانه‌ی ووتارێكدا له واشنتۆن گوتی فه‌له‌ستینی‌یه‌كان بژاری ئه‌وه‌یان هه‌یه كه دوای په‌یڕه‌وی سه‌رۆكی میانه‌ڕه‌وی فه‌له‌ستینی‌یه‌كان مه‌حمود عه‌باس یان گروپی توندڕه‌وی چه‌کداره‌كانی حه‌ماس بكه‌ون.
به‌ڕێز بوش گوتی پشتیوانیكردن له حه‌ماس ده‌بێته هۆی ئه‌گه‌ری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی.
به‌ڕێز بوش به‌ڵێنیشیدا به زیادكردنی یارمه‌تی‌یه‌کان بۆ حكومه‌تی مه‌حمود عه‌باس كه بنكه‌كه‌ی له كه‌ناری خۆرئاوایه و بانگه‌شه‌ی ئیسرائیل ده‌كات نیشته‌جێ نایاساییه‌كانی جوله‌كه‌كان له نێو هه‌رێمی فه‌له‌ستینی‌یه‌كاندا لاببه‌ن و كۆتایی به فراوانكردنی ئه‌و نیشته‌جێیانه بهێنن.
هه‌ردوولای ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینیش پێشوازی له‌و بانگه‌شه‌یه‌ی به‌ڕێز بوش ده‌كه‌ن هه‌روه‌ك سه‌رۆك گوتی به نیازن له پایزی ئه‌مساڵ‌دا به‌ڕێوه‌ی به‌رن.
سه‌رۆكی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا هۆمه‌ر شێخ موس، درێژه‌ی ووتاره‌كه شیده‌كاته‌وه. بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی وورده‌كارییه‌كانی ووتاره‌كه، كرته‌ی ئه‌و لینكه‌ی سه‌ره‌وه بكه.