پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن هێرشبه‌رێكی خۆكوژ به خۆیی و لۆرییه‌كه‌وه له ناو شاری كه‌ركوكی فره نه‌ژاد خۆی ته‌قاندۆته‌وه و له ئاكامدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 80 كه‌س كوژران.
هێرشبه‌ره‌كه ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌رده‌م باره‌گای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان خۆی ته‌قاندۆته‌وه كه سه‌رۆكی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كات. پۆلیس ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌كه زیاتر له 180 برینداری لێكه‌وتۆته‌وه. هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌ستان هۆشدارییانداوه كه ژماره‌ی قوربانی‌یه‌كان له به‌رزبوونه‌وه‌دان.
دوو ئۆتۆمبیلی بۆمب چێنراوی تریش دوا به دوای هێرشی یه‌كه‌م ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاكامدا ئه‌فسه‌ریكی پۆلیس كوژراوه و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
جێی باسه، ڕێبه‌رانی كورد هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه‌ركوك بكه‌نه به‌شێك له ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام دانیشتوانه عه‌ره‌ب و توركومانه‌كانی شاره‌كه له دژی ئه‌و هه‌نگاوه‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه، یه‌حیا به‌رزنجی له شاری كه‌ركوكه‌وه ڕاپۆرتێکی بۆ ناردووین و بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ڕاپۆرته‌كه كلیكی ئه‌و لینكه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.
له لایه‌كی دیكه، بۆمبێكی لاڕێ له به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاكامدا 5 كه‌س كوژراون. هه‌روه‌ها گولله هاوه‌ن بۆ ناوچه‌یه‌كی پڕ دانیشتوان له باشوری به‌غدا هه‌ڵدراوه و به لایه‌نی كه‌مه‌وه 2 كه‌س كوژراون.
هاوكات، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێن به هه‌زاره‌ها سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی ده‌ستیان كردووه به هه‌ڵمه‌تێكی نوێ له باشوری به‌غدا به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی هاتنه ناوه‌وه‌ی چه‌ك و چه‌كداران بۆ ناو پایته‌خت. ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ش به‌شێكه له كاره‌كانی ئه‌و 28 هه‌زار سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكی‌یه زیاده‌ی بۆ عێراق ڕه‌وانه كراون له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك بوش.