Accessibility links

شیرین عه‌بادی ئێران تاوانبار ده‌کات به‌وه‌ی سه‌رپێچی له مافه‌کانی مرۆڤ ده‌کات


گروپێکی به‌ ڕێبه‌رایه‌تی شیرین عه‌بادی، براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی تاوانبار ده‌که‌ن به‌وه‌ی پێشێلی مافه‌کانی مرۆڤی کردووه‌ به تایبه‌تی له بواره‌کانی چالاکی پیشه‌یی، ژنان و خوێندکاران‌دا.

عه‌بادی سه‌رۆکایه‌تی ناوه‌ندی داکۆکیکه‌رانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌کات و ده‌ڵێت بزاڤکارانی پیشه‌یی ڕاپێچی دادگا کراون به‌هۆی ئه‌و چالاکی‌یانه‌ی له‌م دواییانه‌دا ئه‌نجامیانداوه‌. مانگی سێی ڕابردوو، کۆمه‌ڵێک له مامۆستایان داوای زیادکردنی موچه‌یان کردبوو و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سێ خۆپیشاندانیان له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان‌دا سازکرد.

ڕاپۆرته‌که‌ی گروپی ناوبراو ڕه‌خنه‌شی له حکومه‌تی ئێرانی گرتووه‌ بۆ زیادبوونی فشاره‌کانی له‌سه‌ر بزاڤکارانی ژنان و خوێندکارانی زانکۆکان و حکومه‌ت ژماره‌یه‌‌ک له‌و خوێندکارانه‌ی له خوێندنه‌کانیان ده‌رکردووه‌. هه‌مان ڕاپۆرت باسیش ده‌کات له‌و‌ه‌ی حکومه‌ت فه‌رمانیداوه‌ به‌ له سێداره‌دانی ژماره‌یه‌ک تاوانبار که له ژێر ته‌مه‌نی 18 ساڵه‌وه‌ن و ئه‌مه‌ش له دژی یاساکانی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی‌یه‌.

XS
SM
MD
LG