کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکی له وێنه‌یه‌کی نوێی ڤیدیۆیی ئوسامه بن لادن ده‌کۆڵنه‌وه که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاوکراوه‌ته‌وه. به‌ڵام ئاشکرا نی‌یه ئه‌و وێنه‌یه که‌ی گیراوه.
له وێنه‌که‌دا، بن لادن په‌سنی خۆشه‌هیدکردن ده‌کات و ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د ویستویه‌تی شه‌هید بێت. ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده بۆ ماوه‌ی که‌متر له خوله‌کێکی ئه‌و وێنه ڤیدیۆییه 40 خوله‌کی‌یه‌دا ده‌رکه‌وتووه که تیایدا ستایشی هه‌موو ئه‌و چه‌کدارانه ده‌کات که له ئه‌فغانستان کوژراون.
له لایه‌کی دیکه، ڕۆژی هه‌ینی ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریکی ده‌نگیان‌دا بۆ دووجاکردنی ئه‌و خه‌ڵاته‌ی دانراوه بۆ هه‌رچ که‌سێک که زانیاری بدات ده‌رباره‌ی بن لادن و بڕی خه‌ڵاته‌که‌ش کراوه‌ته 50 ملیۆن دۆلار. به‌ڵام ئه‌م بڕیاره پێویستی به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی هاوس و سه‌رۆک بوش هه‌یه.
ئه‌نجومه‌نی سینات ئه‌م بڕیاره‌یدا پاش ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له سه‌رچاوه‌کان واڕاده‌گه‌یه‌نن قاعیده ده‌سه‌ڵات و سه‌رکردایه‌تی خۆی دامه‌زراندۆته‌وه و هه‌وڵی ئه‌نجامدانی هێرش له ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌دات.