سه‌رۆک بوش له میانه‌ی ووتاری هه‌فتانه‌ی رادیۆییدا داکۆکی له ستراتیژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌ی له عێراق ده‌کات پاش ئه‌وه‌ی ڕاپۆرتێکی پێشکه‌شی کۆنگرس کرد که تایبه‌ت بوو به هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌ره‌وپێشچوونه له‌شکری و سیاسی‌یه‌کان له عێراق‌دا.
به‌ڕێز بوش ڕۆژی شه‌ممه دانی به‌وه‌دا هێنا که حکومه‌تی عێراقی به پێی پێویست به‌ره‌وپێشچوونیان له هه‌شت ئامانجی دیاریکراو له لایه‌ن کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکاوه به ده‌ست نه‌هێناوه وه‌ک دابه‌شکردنی داهاته‌کانی نه‌وت و ئاماده‌کارییه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌کان. به‌ڵام سه‌رۆک بوش ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی له 8 بواری تردا، عێراقیه‌کان پێشڤه‌چوونیان به ده‌ستهێناوه هه‌روه‌ک ئاماده‌کردنی سێ پۆلی له‌شکری که توانای هاوکاریکردنی هه‌ڵمه‌ته‌کانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی‌یان هه‌بێت هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی بنکه‌ی هاوبه‌شی ئاسایش له به‌غدا..
سه‌رۆک گوتیشی ستراتیژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌یه‌که‌ی له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و بیرۆکه‌یه داڕێژراوه که ده‌ڵێت به‌ره‌وپێشجوون له مه‌سه‌له‌کانی ئاسایش‌دا ده‌بێته هۆی هێنانه کایه‌وه‌ی به‌ره‌وپێشچوونی سیاسی.
به‌ڕێز بوش گوتیشی پێداچوونه‌وه‌ی به‌و بانگه‌شانه‌دا کردۆته‌وه که داوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق ده‌که‌ن و ده‌ڵێت ته‌نها ڕێگه بۆ هێنانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کان بۆ ووڵات ئه‌وه‌یه که دڵنیا بین له سه‌رکه‌وتنی ستراتیژییه‌كه‌ی ئێستامان.
ستراتیژییه‌که‌ی ئێستاش بریتی‌یه له‌وه‌ی که ژماره‌ی سه‌ربازه‌کانی هێزی ئه‌مه‌ریکی به ڕاده‌ی 20 هه‌زار له عێراق زیادکران هه‌روه‌ک سه‌رۆک بوش له مانگی یه‌کی ڕابردوودا فه‌رمانی پێدا. به‌ڕێز بوش گوتی دوا گروپی ئه‌و سه‌ربازانه له مانگی ڕابردوودا گه‌یشتنه عێراق و شایسته‌ی ئه‌وه‌ی که کاتی پێویستیان بدرێتێ تاوه‌کو به ته‌واوه‌تی کاره‌کانیان جێبه‌جێ بکه‌ن.
سه‌رۆک بوش گوتیشی حکومه‌تی عێراقی به پێی پێویست به‌ره‌وپێشچوونیان له هه‌شت ئامانجی دیاریکراو له لایه‌ن کۆنگرسی ئه‌مه‌ریکاوه به ده‌ست نه‌هێناوه وه‌ک دابه‌شکردنی داهاته‌کانی نه‌وت و ئاماده‌کارییه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌کان. به‌ڵام سه‌رۆک بوش ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی له 8 بواری تردا، عێراقیه‌کان پێشڤه‌چوونیان به ده‌ستهێناوه هه‌روه‌ک ئاماده‌کردنی سێ پۆلی له‌شکری که توانای هاوکاریکردنی هه‌ڵمه‌ته‌کانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی‌یان ده‌بێت هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی بنکه‌ی هاوبه‌شی ئاسایش له به‌غدا.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به ووتاره‌که‌ی سه‌رۆک بوش و وه‌ڵامی دیموکراته‌کان ڕاپۆرتێکی ئاماده کردووه و بۆ گوێگرتن له‌و ڕاپۆرته، کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بکه.